پنتاگۆن: داعش هیچ فڕۆکه‌یه‌کیان لێمان نەخستووەتە خوارەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- به‌رپرسێکی وەزارەتی به‌رگریی ئه‌مریکا بانگەشه‌ی داعشی به درۆ خسته‌وه گوایه فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مریکایان له بنکه ئه‌مریکاییەکەی عه‌ین‌ئه‌سه‌د خستووه‌ته خواره‌وه.
به‌رپرسه‌که‌ی پنتاگۆن به فۆکس‌نیوزی ڕاگه‌یاندووه که هیچ فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مریکا نه‌خراوه‌ته خواره‌وه و هه‌موو فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق دیارن.
جێی ئاماژەیە کە بنکه ئه‌مریکاییەکەی عه‌ین‌ئه‌سه‌د ١٦٠ کیلۆمەتر له باکووری ڕۆژئاوای به‌غداوه دووره.




