یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ١٠٤ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاواره‌کان کۆ کردووەتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ئهنادلۆی تورکیا ڕاگه‌یاند له هه‌ڵمه‌تێکدا یه‌کێتیی ئه‌وروپا بڕی ١٠٤ملیۆن یۆرۆ خێری کۆ کردووه‌ته‌وه بۆ ئەو خه‌ڵکەی وا داعش جێ‌وڕێی لێیان تێک داوە.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێ: "یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌م حه‌فته‌یه‌دا ١٠٤ملیۆن یۆرۆی کۆ کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوون." له کۆنفرانسه‌که‌ی واشنتۆن که بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئاوارەکانی عێراق به‌سترابوو، خێرکەرەکان به‌ڵێنی ٢.١ملیار دۆلاریان داوە بۆ ئەو کارە.




