ئه‌ورووپا هەرگیز ئەوەندەی ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ر نه‌بووه

ئاژانسەکان-KDP.info- فرانسوا هۆڵاند سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند هەرگیز فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیکەی ئه‌ورووپا ئەوەندەی ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌سه‌ر نه‌بووه.
هۆڵاند ڕایگه‌یاند تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی توند به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وروپا نه‌بووه. له لێدوانكیدا که ته‌له‌فزیۆنی فرانس٢٤ بڵاوی کرده‌وه، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا گوتی: "شه‌ڕی ئێمە و توندڕۆ‌کان درێژه ده‌کێشێت، بەڵام دواجار توندڕۆ‌کان شکست دەخۆن."




