مەسیحییەکانی عێراق لە ترسی گیانیاندا پەنایان بردووەتە کوردستان

ئاژانسەکان -KDP.info- کۆنگریسی ئه‌مریکا له سایتی خۆیدا بابه‌تێکی کارل ئه‌نده‌رسۆنی نووسەر و شرۆڤەکاری ئەمریکاییی بڵاو کردووه‌ته‌وه ،که باس له هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات له به‌رامبه‌ر جینۆساید و ده‌ڵێ: "ده‌بێ جیاوازی بکه‌ین له نێوان ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕ ڕاده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ئامانجی جینۆساید."
ئه‌نده‌رسۆن ده‌ڵێ "دیانه‌کانی عێراق له ترسی گیانیاندا، سەدا٨٠یان وڵاتیان جێ هێشتووه، ئه‌و باقییەکەیشیان له کوردستاندا گیرساونەتەوە و لەوێدا ئاساییشیان پارێزراوە." ئاماژە بەوەش دەکات "به داننان به جینۆسایدکردنی ئه‌و پێکهاتانه‌دا هه‌نگاوی یه‌که‌ممان نا و هه‌نگاوی دووه‌م زۆر گرنگه که هه‌نگاوی کردارییه. ئه‌وه ته‌نیا ده‌رفه‌ته له به‌رده‌ممان که ئه‌وانه‌ی لە جینۆساید گیانیان بەدەر بردووە، بیانپارێزین، به‌ڵکو هه‌ندێک پێیان وایه ته‌نیا بهرپرسیارەتیمانه."




