٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەغریبی، جەزائیری و بیانییەكانن شەڕ بۆ داعش دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  گوتەبێژی لیوای 91ـی ‌سوپای عێراقی لە میحوەری مەخموور رایدەگەیێنێت، لە ئێستادا تەنیا ئەوانەی مەغریبی، جەزائیری و خەڵكی دەوڵەتانی ئەورووپان، شەڕ بۆ تیرۆرستانی داعش دەكەن و، ئەوانەی عێراقییشن بێزارن و شەڕیان بۆ ناكەن.

رائید (ئەمین شێخانی)، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ڕەوشی تیرۆریستانی داعش  زۆر خراپە و تا دێت خراپتر دەبێت، رۆژانەیش 60 بۆ 70 گەنج لە ئاوی زێ دەدەن لە گەیارە و خۆیان ڕادەستی ئێمە دەكەن و خەڵكی زۆر لێیان بێزارە."

(شێخانی) گوتیشی: "ئێستا تەنیا ئەوانەی مەغریبی و جەزائیری و خەڵكی دەوڵەتانی بیانین شەڕ بۆ تیرۆریستانی داعش دەكەن و، ئەوانەی عێراقین بێزارن و شەڕیان بۆ ناكەن، لە دواهێرشیشیان لە عوسەجە، 16 لاشەیان جێمابوون كە 10ـیان جەزائیری بوون".

گوتەبێژی لیوای 91ـی ‌سوپای عێراقی لە میحوەری مەخموور زیاتر گوتی: "ئێستا ئێمە 25كم لە مەخموورەوە دوورین، واتا لە رۆژئاوا 37 كم تیرۆریستانی داعش دوور خراونەتەوە، هەر شوێنێكیشیان لە دەست ئازاد كرابێت، ناتوانن بۆی بگەڕێنەوە، ئەوان هێرش دەكەن، بەڵام تێك دەشكێن".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار