لەمساڵدا 3 هه‌زار کۆچبه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنکاون

هه‌ولێر-KDP.info- ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی نیوه‌ی ساڵی 2016 ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، که له‌مساڵدا 3 هه‌زار کۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا خنکاون له کاتێکدا ویستوویانه بۆ ئه‌ورووپا بپه‌ڕنه‌وه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێ "له‌م چه‌ند مانگه‌دا 3 هه‌زار که‌س خنکاون و 250 هه‌زار که‌س توانیوویانه بگه‌نه ئه‌ورووپا .ئه‌مه وا ده‌کات که ساڵی 2016 بکات به پڕ مهرگترین ساڵ، له مانگی تشرینی یه‌که‌مدا ژماره‌ی مردن گه‌یشته 3 هه‌زار کەس، له کاتێکدا ئه‌مساڵ تا ئێستا مانگی تهمووز ته‌واو نه‌بووه."




