ئەو تیرۆریسته‌ی هێرشی کرده سه‌ر فێستیڤاڵه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا، سه‌ر به داعش بووه

هه‌ولێر-KDP.info- دۆیچه‌ڤێلا بڵاوی کرده‌وه، که له‌سه‌ر لاشه‌ی ئەو خۆکوژه‌ی که هێرشی کرده سه‌ر ڤستیڤاڵه موزیکییه‌که‌ی شاری ئانساخی ئه‌ڵمانیا، مۆبایله‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه که ڤیدیۆی تایبه‌ت به داعشی تێدایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که له مۆبایله‌که‌یدا چه‌ند دیمه‌نێکی ڤیدیۆیی هه‌بووه له یه‌کێکیاندا خۆکوژه‌که سوێندی وه‌فاداریی بۆ داعش ده‌خوات و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه . داعش له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی سه‌ربازی داعش بووە.




