٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵكی مووسڵ بڕیارەكانی داعشیان بە‌لاوە ناوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ناوەندی مووسڵی پارتی دەڵێت، خەڵكی مووسڵ لەنێو بازاڕەكانی شارەكەدا بە بێ پابەندبوون بە بڕیارەكانی داعش دەردەكەون، ئەمەیش هێمای ئەوپەڕی لاوازی و كەمیی ژمارەی تیرۆریستانییەتی لەنێو مووسڵ.

(سەید موسلیم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپیێ ئەو زانیاریانەی ڕۆژانە لەنێو شارەكەوە پێمان دەگات، خەڵكی مووسڵ لە ئێستادا پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەكانی داعش نین و تەنانەت دڵخۆشن بەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی بە داعش لەناو مووسڵ دێت".

(موسلیم) گوتیشی: "ئەو بڕیارانەی داعش كە خەڵكی مووسڵ پابەند نابن پێیانەوە، بریتین لەوەی كە گەنجان جگەرە لە دەستیاندا دەبینرێت و ژنانیش بە بێ نیقاب و حیجاب دەردەكەون، كەسیش لێپیچینەوەیان لەگەڵدا ناكات، ئەمەیش لەبەر ئەوەی داعش لەوپەڕی لاوازیدایە و ژمارەیان لەنێو شارەكەدا كەم بووەتەوە".

 

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار