٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی: بەم زووانە نەینەوا رزگار دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) كۆ بوونەتەوە و، داواكارییەكانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوایان پێی گەیاندووە، (عەبادی)ـیش بەڵێنی داوە كە ئازادكردنی مووسڵ لە نزیكترین كاتدا دەبێت.

(سەیدۆ حوسێن ئەلتاتانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەكو شاندێكی پارێزگای نەینەوا‌ پاش سەردانیكردنمان بۆ بەغدا دوێنێ سەعات 5ـی ئێوارە لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆ بووینەوە لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و ڕەوشی ئاوارەكان و رزگاركردنی پارێزگای نەینەوا لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا".

(ئەلتاتانی) گوتیشی: "ئێمە بەر لە سەردانەكەمان وەكو ئەنجوومەنی پارێزگا بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەینەوا‌ پاكێجێكمان ئامادە كرد وەكو بەرنامەكە‌مان كە داواكاریی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بوو بۆ حكوومەتی ناوەندی، دوای پێشكەشكردنی پاكێجەكەمان، (بەشار كیكی) و پارێزگاری مووسڵ قسەی خۆیان كرد، دواتر (حەیدەر عەبادی) سوپاسی حكوومەتی خۆجێیی مووسڵی كرد و بەڵێنی پێمان دا كە لەسەر ئەو داواكاریانە كار بكەن و كەموكورتییەكان چارە بكەن، هەروەها بەڵێنی ئەوەیشی دا كە بەم زووانە پارێزگای نەینەوا دێتە رزگاركردن لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و سوپای عێراقەوە كە ئامانجی هەموومان رزگاركردنی مووسڵە و ماوەی دوو ساڵە لە ژێر ستەم و زۆرداریی داعشدایە، هەروەها گوتی سوپاسی هێزەكانی پیشمەرگە دەكەین لە گشت میحوەرەكان كە گیانی خۆیان دەكەنە قوربانی."

لەبارەی قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵیشەوە گوتی: "لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە قۆناغی دوای رزگاركردنی مووسڵیش كرد و، (حەیدەر عەبادی) گوتی ئەو فیتنە و جیاوازییەی داعش دروستی كردووە لە ناوچەكە، پێویستە هەموومان ببینە یەك دەست تا بەسەریدا زاڵ بین."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار