٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران چەند پڕۆژەیاسایەك دەخاتە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و، چەند پڕۆژەیاسایەك دەخرێتە دەنگدان و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسای تر دەكرێت.

(ئیسلام حوسێن عیسا)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە بەڕێوە بچێت و لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیشدا هاتووە، سەرەتا سێ پڕۆژەیاسا دەنگدانیان بۆ دەكرێت، لەوانە پڕۆژەیاسای دەستەیگشتیی گەرەنتیی مافی هەرێم و پارێزگاكانی نەبەستراو بە هەرێم، پڕۆژەیاسای زانكۆ و كۆلێژە ئەهلییەكان و پڕۆژەیاسای لێكدان و هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەكان".

(عیسا) گوتیشی: "سێ پڕۆژەیاسای دیكە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت و، گفتوگۆیش لەبارەی پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتیمانی بۆ زانیارییەكان، پڕۆژەیاسای تاوانی زیانیارییەكان و پڕۆژەیاسای پاراستنی بەڵگەنامەكان دەكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار