"ئەو زڵموستەمەی حهشدیشهعبی دەکا، عێراقی هیوابر کردووه"

ئاژانسەکان-KDP.info- توێژه‌رێکی ئه‌مریکایی به ناوی ئهنهڤنه دۆیانڤی که توێژه‌ره له بواری ستراتیژه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ده‌ڵێت، کرده‌وه پێشێلکارییه‌کانی حهشدیشهعبی هیچ هیوایه‌ک بۆ عێراق ناهێڵنه‌وه.
له بابه‌تێکدا که له 'ئهنتیۆر'دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌و کرده‌وانه‌ی حهشدیشهعبی دژ به مافه‌کانی مرۆڤن، که له ناوچه ڕزگارکراوه‌کاندا دژ به دانیشتووانی سوننه ئه‌نجامیان داون و کرده‌وه‌ی مهزههبگهرایین و هیچ هیوایه‌ک بۆ پێکه‌وه‌یی عێراق ناهێڵنه‌وه."




