٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وتەبێژی هاوپەیمانان: ٧هەزار سەربازمان لە عێراقدا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info-  وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەڵێت ژمارەی سەربازانی هاوپەیمانان لە عێراق گەیشتووەتە حەوتهەزار کەس.

سایتی ئیراکی نیوز بڵاوی کردەوە کە کریستۆفەر گارڤەر وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی سەربازانی نێودەوڵەتی لە عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار سەرباز و ئەو ژمارەیە، سەربازانی ئەمریکیی ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ناگرێتەوە.
ناوبراو لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانیان لە بەغدا ئێستا هەزاران سەربازی هێزی هاوپەیمانان وەک فڕۆکەوان و کارگوزاری فڕۆکە لە عێراقدا کار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار