٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گرتووخانەیەكی نهێنیی داعش لە مووسڵ ئاشكرا بوو.. نەیارانی تێیدا بەند كرابوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دەڵێت، بەهۆی ڕوودانی شەڕ لە نێوان زیندانیان و تیرۆریستانی داعشدا، گرتووخانەیەكی نهێنیی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە لە ڕۆژئاوای مووسڵ‌ ئاشكرا بوو.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای ئەوەی زیندانیان بە قۆستنەوەی هەلێك هێرشی سەر تیرۆریستانی داعشیان كرد و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوان زیندانیان و تیرۆریستان دروست بوو، گرتووخانەیەكی نهێنیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە گەڕەكی یەرمووكی ڕۆژئاوای مووسڵ ئاشكرا بوو."

(مەموزینی) گوتیشی: "لە ئەنجامی شەڕی نێوان زیندانیان و تیرۆریستان، 5 تیرۆریستی داعش كوژران و لە بەرانبەریشدا 8 زیندانییش كوژران، هاوكات هەر بە هۆی ئەو شەڕەوە، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، زیندانیانی كە ڕێژەیان زیاتر لە 100زیندانی دەبوو، بۆ گرتووخانەیەكی دیكەی گواستەوە".

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دەشڵێ: "هەر كەسێك جنێو یان جۆرە دژایەتییەكی بەرانبەریان هەبووایە، داعش لەو گرتووخانە نهێنیە بەندی دەكرد و ئەشكەنجەی دەدان و خواردنی زۆر كەمی پێ دەدان."

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار