٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەگەر مووسڵ ڕزگار بکرێ، ڕەنگە ٢ملیۆن‌ که‌سی دی ئاوارە ببن"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕێکخه‌ری گەورەی هاوکاریی مرۆیی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان وای دەبینێ لە سەروبەندی ڕزگارکردنی مووسڵدا، ٢ملیۆن کەس زیاتریش ئاوارە ببن.

 لیس گراند ڕایگه‌یاند: "وا دیارە لە شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵدا، ٢ملیۆن‌و٣٠٠هەزار که‌سی دی جێوڕێان لێ تێک بچێ و، لانەواز ببن."

 ڕێکخه‌ری گەورەی هاوکاریی مرۆیی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، داوای ٢٨٤ملیۆن دۆلار دەکا له‌ کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئەوەی فریای ئەو هەموو ئاوارە عێراقییە تازەیە بکەون؛ جێی باسە، لەوەتی داعش پەلاماری عێراقی داوە، ٣ملیۆن‌و٤٠٠هەزار کەس لانەواز بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار