یوئێن لە کاروکردەوەی میلیشیا شیعەکان ناڕازییە

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لەبەر کاروکرده‌وه‌ی نالەباری میلیشیا شیعه‌کانی حکوومه‌تی عێراق، لێیان ناڕازییە.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ ڕایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچه‌کانی عێراق له بنده‌ستی داعش، هه‌ندێک له میلیشیا شیعه‌کان نزیکه‌ی ٩٠٠ که‌سیان ڕفاندووە؛ ٥٠ که‌سیان بە ناهەق کوشتووە و، سەری هەندێ خەڵکیشیان بڕیوە!
زه‌ید ڕه‌عد حوسێن ڕایگه‌یاند: "به تایبه‌ت که‌تائیبی حزبوڵا خه‌ڵکیان هه‌ڵخه‌ڵەتاندووه و گوتوویانه هاتووینەتە یارمەتیتان و، بەو فێڵە خراپەیان پێیان کردووە."
دەیشڵێ: "میلیشیاکانی سه‌ر به حکوومه‌تی عێراق نزیکه‌ی ٩٠٠ که‌سیان ڕفاندووه و، ٥٠یان کوشتووه و، سەری کۆمەڵێ کەسێکیشیان بڕیوه."




