ئه‌مه‌ریكا چاودێری ده‌كات.. به‌نداوی مووسڵ مه‌ترسیی ڕمانی نه‌ماوه

هه‌ولێر-KDP.info- هیچ مه‌ترسیێك له‌سه‌ر ڕمانی به‌نداوی مووسڵ نه‌ماوه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاو له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا چاودێریی به‌نداوی مووسڵ ده‌كرێت و پێویسته تا به‌نداوه‌كه مابێت نوژه‌ن بكرێته‌وه.
(خۆشه‌وی خه‌لیل) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "هیچ مه‌ترسیێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ڕمانی به‌نداوی مووسڵ نه‌ماوه و، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه چاودێریی ره‌وشی به‌نداوه‌كه ده‌كات، تا له ورده‌كاریی ئاستی ئاو و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی مووسڵه‌وه ئاگادار بن.''
(خه‌لیل) راشیگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگویانه‌ی پێشتر له‌باره‌ی ڕمانی به‌نداوی مووسڵ بڵاو بوونه‌وه، نه‌ماون، چونكه له ساتی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌وه هێشتا به‌رده‌وام نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، وه‌رزی هاوین ده‌هات و مه‌ترسیی به‌رزبوونه‌وه ئاستی ئاوی به‌نداوی مووسڵ ده‌كرا، دواتر له رێگای گرێبه‌سته‌وه وڵاتێكی بیانی ده‌ستی كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ.''
قائید میرۆ




