داعش ٢٣ لاشەڕی گوللەباران كرد
__2016_07_21_h16m39s25__HK.jpg)
گەیارە -KDP.info- چەكدارە تیرۆریستەکانی داعش چەند گەیارەییەکیان بە تۆمەتی سیخوڕی كۆمەڵكوژ كرد؛ ئەفسەرێكی سوپای عێراق دەڵێ داعش ورەی نەماوە و دەستی بە كۆمەڵكوژکردنی خەڵك كردووە.
ڕائید (ئەمین شێخانی) ئەفسەری سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەوەندەی زانیبێتمان چەكدارە تیرۆریستەکانی داعش بەتۆمەتی سیخۆڕیكردن و ناردنی زانیاری ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش بۆ سوپای عێراق و دەزگا ئەمنیەكانی عێراق بەر بوونەتە خەڵکی گەیارە و کۆمەڵێ خەڵکیان دەستگیر كردووە، ئەویش؛ داعش كەوتووەتە گومانەوە لە خەڵک."
شێخانی ڕاشیگەیاند: "داعش لێكۆڵینەوەیەکی داعشانییان لە خەڵکەکە کردووە و، گورجێ ٢٣ هاوڵاتیان گوللەباران كردووە! لەوەتی لە دەڤەری گەیارەدا شکاون، ترسیان لێ نیشتووە و ئا وا دەستیان کردووە كۆمەڵکوژکردنی خەڵكی ناوچەكە."
قائید میرۆ




