خۆپیشاندانەکەی مووسڵ دامركێندرایەوە و پازدە كەسیان لێ كوژرا

مووسڵ -KDP.info- خەڵکی چەند گەڕەکێکی مووسڵ لە تاقمە تیرۆریستەکەی داعش ڕاپەڕین و چەكدارە تیرۆریستەكان تەقەیان لە خەڵکەکە کرد و، پانزە كەسیان لێیان کوشت و، زۆرێکیشیان لێ گرتن.
عسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "کۆمەڵە خەڵکێکی دانیشتووی شاری مووسڵ نیازیان وا بوو بیکەنە خۆپیشاندان، بەڵام چەكدارانی داعش سەرکوتیان کردن."
عسمەت ڕەجەب دەشڵێ: "خەڵک و چەكدارانی تیرۆریست دەستەویەخە بوون و، داعش تەقەیان لە خەڵکەکە کرد و، پانزە کەسیان لێیان کوشت و، کەوتنە گیانی باقییەکەیشیان و ٣٠٠ كەسیان گرت."
قائید میرۆ




