تورکیا ڕێ نادا ئەکادیمییەکانی بچنە دەرەوەی وڵاتەکەیەوە

هەولێر-KDP.info- دامەزراوەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای وڵاتەکەی، تا دەرچوونی بڕیارێکی دی، ڕێ نادات ئەکادیمییەکانی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن.
ئەنجوومەنی خوێندنی باڵایتورکیا پێشتر بڕیاری دا بە لەکارلادانی ١٥٧٧ ڕاگر لە کۆی زانکۆکانی وڵاتەکەی، هەروەها دوێنێ ئێوارە، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، ٢١هەزار مامۆستای لە دامەزراوە تایبەتەکانی پەروەردەدا دوور خستنەوە.
شەوی هەینیی ڕابرد، هەوڵێکی بۆ کودەتا بەسەر حکوومەتی (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)ـدا شکستی برد. هەزاران لەوانەیش کە بەشدارییان لەو کودەتا شکستبردووەدا کرد، دەستگیر کران.
حکوومەت، (فەتحوڵڵا گولەن)کەسایەتیی ئایینی کە لە ئەمەریکا نیشتەجێیە، بە پیلانداڕێژی کودەتاکە تۆمەتبار کردووە.




