٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکەکانی تورکیا خواکوڕکیان بۆردوومان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێزە چەکدارییەکانی سوپای تورکیا، شەوی رابردوو ئاسمانەهێرشێکیان بۆ سەر ناوچەی خواکوڕک لە باکووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و بەهۆیەوە ٢٠ چەکداری پەکەکە کوژران .

 

بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا کە لە سەرچاوەی ئەمنییەوە وەرگیراون، هەواڵگریی تورکیا٢٠ حەشارگە و جبەخانەی پەکەکە لە ناوچەی خواکوڕکی باکووری هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد.

بەمەبەستی وێرانکردنی حەشارگە و جبەخانەکانیش سەعات ٦:٢٢ بۆ ٦:٤٣ خولەکی شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ئەنجام درا و بەهۆیەوەش وێڕای لەناوچوونی ئامانجەکان، ٢٠ چەکداری پەکەکە کوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار