كێشه‌ی بەشەخۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان چاره دەبێ

هەولێر-KDP.info- ئەندامەکوردێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بە واژۆکردنی چوار گرێبەست لە لایەن وەزیری بازرگانییەوە بە وەکالەت، بەم زووانە کێشەی به‌شه‌خۆراكی مانگانه چارە دەبێ.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، "دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانیی عێراق، كۆگاكانی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتی بەتاڵ مانەوە، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندان مانگه خەڵکی عێراق و هه‌رێم له به‌شه‌خۆراكەکەیان بێبه‌ش كراون، بەڵام دواتر (سه‌لمان جومه‌یلی) وه‌زیری پلاندانان به وه‌كاله‌ت كراوه‌ته وه‌زیری بازرگانیی عێراق، چوار گرێبه‌ستی بۆ كڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه واژۆ كردووه."
ئەو دەڵێ، "حه‌فته‌ی دابێ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی ده‌كرێن، کە مەبەست لێی به‌دواداچوونی پرسی خۆراكی مانگانه‌یە، تا هەرچی زووە بگاته ده‌ست هاووڵاتیان."
قائید میرۆ




