٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش چەند هاووڵاتییەکی بە ئەشكەنجە کوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  چەكدارانی داعش هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی هاووڵاتیانی مووسڵ دەست پێكردووە و بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە ژمارەیەك لەو دەستگیركراوانە گیانیان سپاردووە.

عسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "چەكدارانی داعش لە شاری مووسڵدا، هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ ڕاوەدوونان و دەستگیركردنی دانیشتووانی شارەكە دەست پێكردووە و، تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی سڤیل دەستگیر كراون و خراونەتە ناو زیندانی تایبەتەوە."

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "گروپە تیرۆریستییەکەی داعش زۆر بە توندی لە هاووڵاتیە دەستگیراوەكان دەپێچێتەوە؛ بە ئەشكەنجە ١٥ کەسی لێ کوشتوون."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار