٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نزیک گەیارە، ٢٥ تەرمە داعشی لێ کەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info-  بەرەو ناوەڕاستی ناحیەی گەیارە، داعش و سوپای عێراق ئێستا هەر پردێکیان لە نێوامدا ماوە؛ ئەفسەرێكی كوردی سوپای عێراق دەڵێ چاوەڕێی فەرمانی سەرووی خۆیانن بەرەو ناو گەیارە بچنە پێشەوە.

ڕائید (ئەمین شێخانی) ئەفسەری كورد لە سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە هێرشەكەی دوێنێی سوپای عێراق بەرەو دەوروبەری ناحیەی گەیارە، زیانی گەورە بە تیرۆریستانی داعش گەیشتووە؛ سێ خۆكوژ بە سێ ئۆتۆمبێڵەوە خۆیان بە هێزەكانماندا تەقاندەوە؛ کە ئەمڕۆ كێوماڵی گوندەكەمان كرد، ٢٥ تەرمە داعشمان دۆزییەوە."

ئەو ئەفسەرە کوردەی سوپای عێراق ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ سوپا جێگر بووە لە شوێنی خۆی، بەڵام گروپی تیرۆریستی داعش لە سەنتەری ناحیەی گەیارەوە ڕووی تۆپخانەكانی كردووتە سوپاو تۆپبارانێكی بەردەوامان لەسەرە."

لەبارەی پێشڕەوی بەرەو ناو شارۆچكەی گەیارە شێخانی دەڵێ: "ئێمە لەگەڵ سەنتەری ناحیە هیچمان لە نێواندا نییە تەنیا پردێكی ڕووخاو هەیە و هەر كاتێك فەرمان بە سوپا بکرێ، ئەوا دەپەڕینەوە ناو گەیارە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار