داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی ئه‌ڵمانیای لەئەستۆ گرت

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له ئاژانسی ئه‌عماق بڵاویکردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که‌ی به ته‌ور کرایه سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی ئه‌ڵمانیا، ڕاگه‌یاند.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیاش (جۆشم هه‌نمان) به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاندووه و که‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووه‌ته‌وه که "ئاڵایه‌کی به ده‌ست دروستکراو ی داعش له ژووری ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه دۆزراوه‌ته‌وه که ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه و به ته‌ور هێرشی کرده سه‌ر سەرنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که.




