٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشبینیی کۆکردنەوەی ٢ ملیار دۆلار دەکرێت بۆ ئاوارەکانی شەڕی داعش

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە پێشبینی دەکەن لە کۆنفرانسی ڕۆژی 20ی تەمموز بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریی نێودەوڵەتی، نزیکەی 2 ملیار دۆلار کۆبکەنەوە.

کۆمەکبەخشەکانی ئەم کۆنفرانسە کە شەش ھەفتە زیاترە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، 24 وڵاتن و لەلایەن ئەمریکا،کەنەدا، ئەلمانیا، کوێت، ھۆڵەندا و ژاپۆنەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

بەپێی هەوالێکی ڕۆیتەرز، ئەو ھاوکارییە بۆ ئەو ناوچانەیە کە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن و بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی مرۆییە لەو ناوچانە کە پێویستییان بە قەبارەیەکی گەورە ھاوکارییە، بەھۆی ئەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەی ناوخۆ لە عێراقدا ھەن.

هەواڵی پەیوەندیدار