٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا دۆخی خۆی پێ چارە نابێ، بێبەڵێنیش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رۆژی 28ـی مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرۆكوەز‌یرانی عێراق (عەبادی)، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆ بووەوە و چەندین بەڵێنی پێیان دا، لەوانە چارەكردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێم، نوێنەرێکی كوردیش لە بەغدا رایدەگەیێنێت "هیچ ئومێدێكم بە رژێمەكانی بەغدا نییە و پێویستە كورد نێو ماڵی خۆی رێك بخات و تەبا و یەكڕیز بن بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر پێ بوەستین".

(د. سیروان سیرینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "من هیچ ئومێدێكم بە هیچ رژێمێكی بەغدا نییە، چونكە لەوەتەی حكوومەتی عێراق دامەزراوە، بەردەوام مافەكانی كورد پێشێل دەكەن، وەكو دەبینین دوێنێ (مالیكی) بوو ئەمڕۆ (عەبادی)ـیە و بەردەوامە، ئەویش دەڕوات لەگەڵ ئەوەیش خۆیان ماڵوێرانییەكی زۆریان دروست كردووە بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی كە پەیڕەوی دەكەن، ئەمە لەجیاتی ئەوەی لە خەمی تێكڕای پێكهاتەكانی عێراق بن، بەڵام‌ باوەڕیان بە پێكەوەژیان و مافی كەمینەكان و پێكهاتەكانی تری عێراق نییە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "حكوومەتی عێراق بڕوا ناكەم چارەی بارودۆخی خۆیان بكەن نەك كورد تا بەڵێنەكان جێبەجێ بكەن، بۆیە ئەوەی كە گرینگە پێویستە كورد نێو ماڵی خۆی رێك بخات و تەبا و یەكڕیز بن بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر پێ بوەستین، لە كاتێكدا چواردەورەمان بە كۆمەڵێك لە دیكتاتۆر گیراوە و لە هەمان كاتدا خەریكە رۆژ بە رۆژ ئەو دیكتاتۆرانە دەتوێنەوە و هەرەس دێنن، بەڵام بەداخەوە ناتەبایی نێوان لایەنەكان و نەبوونی یەكڕیزیی وەكو پێویست، خەڵكی تا ڕادەیەك هەراسان و بێئومێد كردووە، وەلێ لەگەڵ ئەوەیشدا نابێت بێئومێد بین و دڵنیاین لایەنەكان پێداچوونەوە بە خۆیاندا دەكەن و لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەواوی ئامانجە ستراتیژییەكانی كورد دێنە دی".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار