یۆنسکۆ: ٢٦٣ملیۆن منداڵ له خوێندن بێبه‌شن

ئاژانسەکان-KDP.info- یۆنسکۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له چوارقوڕنەی دنیادا، ٢٦٣ملیۆن منداڵ و هه‌رزه‌کار له خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی بێبه‌شن. کە دەکاتە چارەکێکی خەڵکی ئەورووپا.
(ئێرینا بوکوڤا) سەربه‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسکۆ له‌م باره‌یه‌وه دەڵێ: "وڵاتان به‌ڵێنیان داوه تا ساڵی ٢٠٣٠، خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی بۆ هه‌موو که‌س ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن؛ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت بگه‌ینه ئه‌م ئامانجه، کارێکی قورسمان له پێشدایه."




