یوئێن و کۆمپانیای تۆیۆتا، بە هەرەوەزی کار بۆ ئاواره‌کانی ناوخۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کەن

ئاژانسەکان -KDP.info- به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (یوئێن.دی.پی)، ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای تۆیۆتادا مۆر کردووه بۆ دابینکردنی کار و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ئاواره‌کانی ناوخۆی عێراق.
یوئێن.دی.پی ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له عێراق نزیکه‌ی ٣ملیۆن‌و٤٠٠هەزار کەس له خه‌ڵکی عێراق ئاواره و لانەواز بوونە و، بێکاریشن. ئەم ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ناوبراو مۆر کراوه بۆ ڕاهێنانی ئاوارەکان له بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی دەرفەتی کار بۆ سه‌دان ئاوارەی ناوخۆیی."




