سه‌در داوای له لایه‌نگرانی کردووە هێرش بکه‌نه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریکا

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرۆکی ڕەوتی سەدر له پێگه ئه‌لیکترۆنییەی خۆیەوە داوای له لایه‌نگرانی کردووە هێرش بکه‌نه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریکا لە عێراق.
موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ڕەوتی سەدر له پێگه ئه‌لیکترۆنییەی خۆیەوە داوای له لایه‌نگرانی کردووه که هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و بیانکه‌نه ئامانج. سه‌در که کەسایەتییەکی ناسراوی شیعه‌ی عێراقییە، دوای ئازادکرانی عێراق و داڕووخانی ڕژێمەکەی سە‌دام حوسێن، 'سوپای مه‌هدی'ـی دامەزراند و چەندین جار هێرشیان کرده سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مریکاییه‌کان و، هێرشیشیان کرایەوە سەر. کە ئه‌شتون کارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا گوتبووی ٥٦٠ سه‌ربازی دیکه دەنێرن بۆ عێراق، سەدر ئەم هەڕەشەیەی کردووە.




