له فەلووجەدا خەڵکیان چەوساندووەتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نجوومه‌نە نێودەوڵەوتییەکەی ئاسایشی ئاگادار کردووەتەوە سوپای عێراق لە گرتنەوەی فەلووجەدا خەڵکی چەوساندووەتەوە.
له دانیشتنی ٧٧٣٧ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که تایبه‌ت بوو به پرسی عێراق، (یان کوبیش) نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ئاماژه‌ی به پێداویستی زیاتری عێراق کرد بۆ هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به نیگه‌رانیی ڕێکخراوەکەی کرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته متمانه‌پێکراوانه‌ی که پێی گه‌یشتووه له‌سه‌ر ئەو زڵم‌وستەمەی حه‌شدی‌شه‌عبی و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له شەڕی ڕزگارکردنی شارۆچکەی فه‌لووجەی پارێزگای ئەنباردا لە خەڵکیان کردووە.
یان کوبیش داوای کردوه ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی فه‌لووجەدا هه‌بوو، له ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا دووبارە نەبێتەوە. ئاماژه‌ی به‌وەش کرد، کۆنفرانسی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ عێراق که له ٢٠ی ئه‌م مانگه له واشنتۆن ده‌به‌سرێت نیشانه‌ی نیازی کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هاوکاریکردنی عێراق.




