گوندی ئۆزجە كەوتە دەست سوپای عێراق

گەیارە-KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای عێراق گرتنەوەی گوندی ئۆزجەی نزیك ناحیەی گەیارەی ڕاگەیاند.
عەمیدڕۆكن (حەماد دزەیی) فەرماندەی لیوای ٩١ی سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە هێرشەكەی ئەمڕۆی سوپا بەرەو دەڤەری ناحیەی گەیارە، داعش بە دوو ترۆمبێلی خۆكوژسواردا ڕێی لە سوپا گرت؛ یەكەیەكی سوپای عێراقیان كردە ئامانج و، هەشت سەربازیان بریندار خست."
حەماد دزەیی گۆتیشی: "دوای شەڕێكی قورس توانیمان بچینە نێو گوندی ئۆزجەوە و بە تەواوی كەوتووەتەوە دەست سوپا."
دەربارەی زیانەكانی تاقمە تیرۆریستەکەی داعشیش، فەرماندەكەی سوپای عێراق دەڵێ: "بێگومان ئەوانیش زیانی زۆریان بەركەوتووە، بەڵام جارێ چەندوچۆنەکەی دیار نییە."
قائید میرۆ




