٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بەرەی ڕیفۆرم بە پرۆژە دەیانەوێ حەیدەر عەبادی و سەلیم جبووری بەرکنار بکەن"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ بەرەی ڕیفۆرمخواز لە ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژەیەكی چاكسازییان داناوە بۆ بەرکنارکردنی لادانی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران و (سەلیم جبووری) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەكانیان .

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەی ڕیفۆرمخواز لە ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە پەرلەمانتارە مانگرتووەكان پێك دێت سەرۆكایەتیی بزاوتێكی سیاسی دەكەن و پرۆژەیەكی چاكسازییان داناوە بۆ زۆر بابەت كە یەكێكیان بۆ بەرکنارکردنی (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیران و (سەلیم جبووری) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران."

ئەم بەرەیە وەك یەكەم هەنگاو دەیانەوێت لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەست پێ بكەن و سوورن لە بەرکنارکردنی سەلیم جبووری؛ مەبەستیانە عەبادییش بکیشنە خوارەوە، بەڵام بە پاساوی شەڕی داعش جارێ لە عەبادی ناپێچنەوە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار