کورد ڕازی نییە دەستووری عێراق دەستکاری بکرێت
_(1)__2016_07_18_h18m34s46__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، کورد دژی ئەوەیە دەستووری عێراق ھەموار بکرێتەوە؛ ئێمە چ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو دەستوورەدا نییە و، لە بەرژوەندیی ھەموو خەڵکی عێراقدایە.
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەیەکیان داناوە گوایە دەستووری عێراق ھەموار بکەنەوە؛ بەو مەبەستەش داوایان لە سەرفراکسیۆنەکان کردووە هەر فراکسیۆنێک و ئەندامی خۆی بۆ ئەو لیژنەیە دیاری بکا."
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئێمە وەکو کورد ڕازی نینە ئەو دەستوورە ھەموار بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو دەستوورە ھیچ کێشەیەکی نییە و لە بەرژوەندیی ھەموو خەڵکی عێراقدایە، جا چ پێویست دەکا ھەموار بکرێتەوە؟
دەیشڵێت ئەو دەستوورە لە کاتی خۆی کە نووسراوە ھەموو لایەنێک بەشداربوونە و کوردیش ڕۆڵێکی سەرەکییان لە نووسینی ئەو دەستوورەدا ھەبووە و، ئێستایش ڕازی نینە ھەموار بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




