داعش ژمارەیەك ئافرەتی دەستگیر كرد.. چارەنووسیان دیار نییە

مووسڵ-KDP.info- لە شارەدێیەكی نزیك شاری مووسڵ، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك ئافرەتیان دەستگیر كرد بە تۆمەتی ئەوەی كەسوكاریان كارمەندی پۆلیس و حەشدی عەشایەرەكانن.
(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ ئێوارە چەكدارانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناحیەی نەمروودی نزیك مووسڵ، 30 ئافرەتیان دەستگیر كردووە، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی كەسوكارەكانیان لە ریزی پۆلیسی نەینەوا و حەشدی عەشایەرەكانی مووسڵ دژی داعش دەجەنگن".
(رەجەب) گوتیشی: "داعش ئەو ئافرەتانەی لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی گەیارە دەستبەسەر كردووە و دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی رەوانەی زیندانێكی نێو شاری مووسڵ كراون و چارەنووسیان دیار نییە ئایا سزاكەیان چی دەبێت".
قائید میرۆ




