٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق بەرەو گەیارە پێشڕەویی كرد

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێرشی سوپای عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی گەیارە دەستی پێ كرد و، ئەفسەرێكی سوپایش دەڵێ: "لە پێشڕەویداین و زیانیشمان هەیە".

رائید (ئەمین شێخانی)، ئەفسەر لە سوپای عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات چواری بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای عێراق هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی گەیارە دەست پێ كردووە و لە كاتی ئێستادا پێشڕەوی دەكەین بۆ گرتنەوەی گوندی عوسەجە و شەڕێكی قورس لە نێوان سەربازانی سوپا و تیرۆریستانی داعشدا بەڕێوە دەچێت".

(شێخانی) گوتیشی: "سەرەتا دەمانەوێ گوندی عوسەجە پاك بكەینەوە لە تیرۆریستان، چونكە تەنیا زێی گەورە لەگەڵ سەنتەری ناحیەی گەیارە جیا دەكاتەوە و بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی دەچینە ناو گەیارە، زیانی زۆریشمان بە تیرۆریستانیداعش گەیاندووە و تا ئێستایش حەوت سەربازی سوپا بریندارن".

گوندی عوسەجە، گوندێكی گەورەی ناحیەی گەیارەیە و لە حەوتسەد خێزان پێك هاتووە، كە سەر بە عەشیرەتی جحێشن.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار