٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دروست دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار درا لە ماوەی یەک حەفتە لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ ئەوەی دەستووری عێراق ھەموار بکرێتەوە.

 

(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا باسی کۆمەڵێک پرس کرا؛ لەوانە پەرلەمانتارێکی نوێ لە شوێنی (حەسەن سنێد) سوێندی یاسایی خوارد وخوێندنەوەی یەکەم لە پڕۆژەیاسای خانەنیشینیی یەکگرتوو کرا، بەڵام زەحمەتە پەسند بکرێت، لەبەر ئەوەی پێویستی بە گۆڕانکاری ھەیە."

 

(ئەشواق جاف) گوتیشی: "ھەر لە کۆبووونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار درا لیژنەیەک درەست بکرێت بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور؛ ئەوە بوو سەرۆکی پەرلەمان داوای لە لایەنەکان کرد بە حەفتەیەک نوێنەری خۆیان دیاری بکەن بۆ ئەو لیژنەیە."

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار