پلاندانه‌ری كوده‌تاكه‌ی توركیا و شەش هەزار کەسی دی، دەستگیر کران

ئاژانسەکان -KDP.info- فه‌رمانده‌ی پێشووی ئاسمانەهێزی توركیا ئاكن ئۆزتورك كه له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا ناسراوه، ده‌ستگیر كرا.
جه‌نه‌رال ئاكن ئۆزتورك بۆ به‌شی دژی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی ئه‌نقه‌ر گواسترایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وه‌زیری دادی توركیا ڕایگه‌یاند تا ئێستا شه‌شهه‌زار كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌ستگیر كراون و، تا دێ زیاتریشیان لێ دەگیرێت.
ئۆزتورك له دۆسیه‌ی "باڵیۆز" ساڵی ٢٠٠٣ به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كۆده‌تا ده‌ستگیر كرابوو.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، به دروستكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته له لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بێبه‌ری كرا و له ساڵی ٢٠١٣ بووه فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی و دوو ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه و له ساڵی ٢٠١٥ خانه‌نشین كرا و، پاشان وه‌ك ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای توركیا له سه‌رۆكایه‌تیی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستبه‌كار بوو.




