چین و ژاپۆن هاوکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق دەکەن

ئاژانسەکان -KDP.info- باڵیۆزخانه‌ی چین له عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاتی چین بڕی ١٧٠ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ کاروباری گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی عێراق بۆ شوێنی خۆیان به‌ر له شه‌ڕی داعش. باڵیۆزخانه‌که له پێگه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند "ئه‌م به‌خشینه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی مووسڵ و فهلووجهیه و به‌شی یه‌که‌می هاوکارییه‌کانه."
لە لایەکی دیکەوە، حکوومه‌تی ژاپۆن له چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی بۆ خه‌ڵکی عێراق، بڕی ٧ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ منداڵانی عێراق ته‌رخان کرد که له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی یونیسێفه‌وه خه‌رج ده‌کرێت. حکوومه‌تی ژاپۆن ڕایگه‌یاند که بڕی ٧ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ منداڵه ئاواره‌کان خه‌رج ده‌کرێت له ماوه‌ی یەک ساڵدا بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و پێداویستیی ته‌ندروستی و ٤٠ قوتابخانه که بۆ منداڵه ئاواره‌کان کردوویانەتەوە. لەو بارەیەوە، پیته‌ر هاوکن نوێنه‌ری یۆنیسێف له عێراق ڕایگه‌یاند ئێستا باشترین کاته بۆ ئه‌و هاوکارییه‌ی ژاپۆن و، ئێستا تەنگانە و ڕۆژی ڕەشی منداڵانی عێراقییە.




