فه‌رمانده‌ی بنكه سه‌ربازییەکەی ئینجرلیك ده‌ستگیر كرا

تورکیا -KDP.info- فه‌رمانده‌ی فڕگە سەربازییەکەی ئینجیرلیك و دە دوازدە كه‌سی تر ده‌ستگیر كران.
له فڕگە سەربازییەکەی ئینجیرلیكدا، كه فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ناتۆی لێیە، تانكه‌ری سوته‌مه‌نیی فڕۆكه بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه‌كانی به‌شدار له كوده‌تای سه‌ربازی ئاماده كرابوو.
له هه‌ندێ شوێنێشدا ڕۆڵیان گێڕا، له هێرشی هه‌وایی كۆپته‌ری سكۆرسكی بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و ناوه‌ندی پۆلیس تایبه‌ت له ناوچه‌ی گوڵباشی و سه‌ته‌لایتی توركسات، یارمه‌تی بنكه‌ی ئینجیرلیك به‌ده‌ر كه‌وت.




