له هه‌وڵه شكستبردووه‌كه‌ی كوده‌تاكه‌ی توركیادا، 90 كه‌س كوژراون و 1154یش بریندار بوون

هه‌ولێر-KDP.info- به هۆی گرژی و پێكدادانه‌كانی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاتی توركیا، كه شه‌وی ڕابرد به‌رپا كرا، لانی كه‌م 90 كه‌س كوژراون و 1154یش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا ده‌ستیان پێکردووه،هه‌زارو 374 ئه‌ندامی ''رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی چه‌کدار'' که له نێو سوپادا بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر کران. فه‌رمانده‌ی لیوای 58ی تۆپخانه‌کان ژه‌نه‌راڵ (مورات ئایگون) له نێو ده‌ستگیرکراوه‌کاندایه.
لە میانی گوتارێکیدا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی فڕگەی ئەتاتورک، سەرکۆماری تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) گوتی: "ئەو چالاکییەی ئێستا ئەنجام دراوە، سوکایەتیکردنە، شۆڕشە دژ بە گەل، سوکایەتیکردنە بە گەل، بە دڵنیاییەوە من لە ئێستاوە ئەوەتان پێ رادەگەیەنم کە زۆر بە توندی باجەکەی دەدەنەوە".





