٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە ترسی لەدەستدانی بەشی چەپی مووسڵ، خانووی كوردەكان دەفرۆشێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ـی پارتی ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لەنێو مووسڵ لەوپەڕی لاوازیدان و خۆیان كۆ دەكەنەوە و دەستیان بە فرۆشتنی خانووی كوردان لە بەشی چەپی شاری مووسڵ كردووە.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داعش تا دێت ناوچەكانی ژێردەستی لە دەست دەدات و وادەی ڕزگاركردنەوەی شاری مووسڵیش  نزیك بووەتەوە، بۆیە داعش لە شاری مووسڵ  كەوتووەتە خۆی و بە هۆی ئەوپەڕی لاوازییەوە خۆی كۆدەكاتەوە، چونكە دەزانێ وەدەرنانی زۆر نزیكە."

(مەموزینی) گوتیشی: "دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر  خانووی كوردەكاندا گرت، لە ئێستادا ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە كەوتووەتە فرۆشتنی ئەو خانووانە لە بەشی چەپی شاری مووسڵ و تا ئێستا زیاتر لە ۹٥ خانوویان بە نرخی زۆر هەرزان فرۆشتووە."

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ـی پارتی ئاماژەی بەوەیش دا: "بۆیە داعش پەنای بردووەتە بەر ئەو كارە، چونكە دەزانێ پێشمەرگە لە قۆڵی نزیك چەپی شاری مووسڵ پێشڕەوییەكانی دەست پێ دەكات و هەر زوو ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە و سەركەوتن بەدەست دێنێت".

 

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار