ترسێکی ئه‌ورووپاییه‌کان لەو هەموو کۆچبەرە ئەوەیە تیرۆریستیان تێ خزابێت

ئاژانسەکان-KDP.info- نیوه‌ی ئه‌ورووپاییه‌کان ده‌ترسن به هۆی زیادبوونی ژماره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه هێرشی تیرۆریستی له وڵاته‌کەیان زیاد ببێت.
به پێی ڕاپرسییه‌کی ناوه‌ندی ڕاپرسیی (پیو) له واشنتۆن، نیوه‌ی ئه‌وروپاییه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه که زیادبوونی ژماره‌ی کۆچبه‌ران بببێته هۆی ئه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستی له وڵاته‌کانیان په‌ره بسێنێت .
جگه له‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌وروپاییه‌کان له‌وه ده‌ترسن زۆربوونی ژماره‌ی کۆچبه‌ران ببێته هۆی هێرشی تیرۆریستیی زیاتر؛ به‌شێکیشیان هاتنی بەلێشاوی پەنابەران به بارگرانیی ئابووریی ده‌زانن به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا.
ئه‌نگێلا مێرکڵ سەرشالیاری ئه‌ڵمانیا که یەک ملیۆن کۆچبه‌ری جێ کردووەتەوە له وڵاته‌که‌یاندا، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که وتی "زانیاریمان هه‌یه که داعش ئه‌و شه‌پۆله‌ی په‌نابه‌رانی به‌کار هێناوه بۆ ناردنی ئه‌ندامانی خۆی بۆ ئه‌ورووپا و پێشبینی کراوه که هه‌ندێک له تاوانبارانی ته‌قینه‌وه‌کانی پاریس و بروکسل له سووریاوه هاتبێتن."




