٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەگەڕێنەوە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لەبەر دوو هۆكار فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 

(د. سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمرۆ چوارشەممە وەكو پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەگەڕێینەوە هەرێمی كوردستان بە هۆی ئەو بارودۆخەی كە لە بەغدا هەیە كە نالەبارە."

 

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "دوێنێ و ئەمڕۆیش دانیشتنی پەرلەمان هەبوو و بەیانییش پشوو دەبێت و دانیشتنی پەرلەمان نابێت،‌ تا رۆژانی یەكشەممە یاخود دووشەممە كە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری دەكات."

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار