٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.ئه‌رشیڤ

بەغدا -KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار دراوە لەبەر تێکچوونی دۆخی ئەمنی، سەرۆکوەزیران بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بوو؛ باسی دۆخی ئەمنیی عێراق و تەقینەوەکانی ئەم دواییە کرا."
گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە لەبەر تێکچوونی دۆخی ئەمنی و بۆ دیاریکردنی وەزیرێکی نوێ بۆ وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆکوەزیران بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت؛ وەزیرێک بە وەکالەت دیاری کراوە و پەرلەمانیش ڕازی نییە ھیچ وەزیرێک بە وەکالەت دابنرێت.
(کەرەم) ڕوونیشی کردەوە، باڵی چاکسازی لە پەرلەمان سوورە لەسەر لادانی دەستەی سەرۆکایەتی و ڕەوتی سەدریش داوا دەکات ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە دەست لەکار بکێشنەوە، دیارە ھەڵوێستیان نەگۆڕاوە و وەکو خۆیەتی.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار