په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوا له عێراق ده‌کات له باره‌ی دارایی داعشه‌وه شەفاف بێت

ئاژانسەکان-KDP.info- لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێکی تایبه‌تدا، ڕوونی ده‌کاته‌وه که به‌ریتانیا توانای زۆری هه‌یه بۆ بەرەنگاربوونەوە و په‌کخستنی دارایی داعش.
(جۆن بارون) وای بە (بی.بی.سی) ڕایگه‌یاندووه، که به‌ریتانیا ده‌توانێت زۆر کاراتر شه‌ڕی وشککردنی سەرچاوەی دارایی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بکات و ئامرازی زۆری هه‌یه تا ئێستا به‌کار نه‌هاتووه. بارون ده‌ڵێت "بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ئامرازانه ده‌بێت حکوومه‌تی عێراق زۆر شەفاف بێت و گه‌ره‌نتی بدات که داعش سوود له سیسته‌می ئابووریی عێراق وه‌رناگرێت".




