سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبنەوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
(د. ئەشواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ، كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت".
(جاف) گوتیشی: "لەبەر ئەوەی سەرەتای خولێكی تری نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت لە دوای كۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، بۆیە كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بەوەی كە چ یاسایەك لەم خولەدا بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە كە زۆر یاسای گرینگ هەن و هەروەها باس لە بارودۆخی ئێستای عێراقیش دەكرێت لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و سیاسییەوە".
نەشوان بەرزنجی




