٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەتۆ: هەڵاتنی تیرۆریستان بووەتە دیاردە.. دەزانن كۆتاییان نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، لە ئێستادا داعش زۆر لاواز بووە ورەیان روخاوە، دیاردەی راكردنی تیرۆریستانیش لە مووسڵ سەری هەڵداوە و زۆرێكیش خۆیان رادەستی سوپا و هێزی پێشمەرگە دەكەن.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەربازگەی گەیارە، ورەی داعش زۆر ڕووخاوە و تەنانەت كاریگەریی كردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش لەناو سەرنتەری شاری مووسڵیش".

(چەتۆ) گوتیشی، ئەوسەربازگەیە سوودی زۆری هەیە، هەم بۆ پێشمەرگە و هەم بۆ سوپای عێراق و هاوپەیمانانیش، چونكە دەتوانن لێرەوه‌ گورز لە داعش بوەشێنن.

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ده‌شڵێ، ورەی داعش ڕووخاوە لەناو مووسڵ و لە ئێستادا دیاردەی راكردن لەنێو تیرۆریستانی داعش سەری هەڵداوە و زۆرێك لەوانە خۆیان رادەستی سوپا و هێزی پێشمەرگە دەكەن، جگە لەوەیش خەڵكێكی زۆریش بە دزییەوە رادەكەن و خۆیان دەگەیێننە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگە، چونكە دەزانن هیچ پاشەڕۆژێكیان لەگەڵ داعشدا نییە و كۆتاییان نزیك بووەتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار