کارتەر لە بەغدایە و لەگەڵ فەرماندە سەربازی و عەبادییشدا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- بێئەوەی ڕایبگەیەنێ، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(ئاشتوون کارتەر) گەیشتە بەغدا و، وەهایش بڕیارە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و بەرپرسانی عێراقیدا کۆ ببێتەوە.
(ئاشتوون کارتەر) کە ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتووەتە بەغدا، بەرپرسانی عێراقی لەبارەیەوە دەڵێن، ڕەنگبێ لەم سەردانەدا بەکاربردنی فڕگەی گەیارە بۆ مەبەستی سەربازی و کەڵک لێوەرگرتنی بۆ هەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، لەگەڵ فەرماندە ئەمەریکایی و بەرپرسانی عێراقدا بخاتە بەر باسەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەم سەردانەیدا لەگەڵ، سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی) و (خالد عوبەیدی)ـدا، هەروەها جەنەڕاڵ(شون ماکفارلاند) فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کۆ ببێتەوە.
شەممەی ڕابرد، هێزەکانی سوپای ڕایانگەیاند، فڕگەی گەیارە-٦٠کمی باشووری مووسڵ-یان کۆنترۆڵ کردووەتەوە، کە پێشتر داعش دەستی بەسەردا گرتبوو.




