نرخی كاڵا لە مووسڵ گەییشتە بەرزترین ئاست

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ـی پارتی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بە هۆی بارودۆخی خراپی داعشەوە، نرخی كاڵاكان لەنێو شاری مووسڵ گەییشتووەتە بەرزترین ئاست.
(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دێموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژ دوای ڕۆژ تیرۆریستانی داعش لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو لاوازبوون دەڕۆن، بەو هۆیەشەوە خەڵكی مووسڵ لە نەهامەتییەكی زۆردا دەژین، بە تایبەت دوای ئەوەی هێزەكانی عێراق لە قۆڵی باشووری شارەكە پێشڕەوییەكانیان دەست پێ كرد و چەند ناوچەیەكیان لەژێر ڕكێف دەرهێنان، ڕەوشی داعش زیاتر تێك چوو و نرخی كاڵاكان لەنێو شاری مووسڵ گەییشتووەتە ئاستێكی زۆر بەرز."
(مەموزینی) گوتیشی: "بارودۆخی خەڵكی شاری مووسڵ زۆر خراپتر بووە و ئازووقە و كاڵاكان زۆر گران بوون، بە جۆرێك یەك كیلۆ شەكر و ئارد گەیشتووەتە ٥ هەزار دینار".
هەژار مەموزینی




