٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت نیسابی یاسایی تەواو بێت، لەبەر ئەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی كاریگەریی زۆری هەبووە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (بەنگین مزووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پلیتی فڕۆكەمان بڕیوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و سبەی بەشداری لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكەین، كە یەكەم دانیشتنە لە دوای پشووەوە بەڕێوە دەچێت".

(مزووری) گوتیشی، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو دانیشتنی پەرلەمانتارانی مانگرتوو كاریگەری هەبوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت سبەی زۆرێك لەو پەرلەمانتارانە بەشداری لە دانیشتنی پەرلەماندا بكەن و نیسابی یاسایی تەواو بێت.

ڕوونیشی كردەوە كە، تەنیا رەوتی سەدر رەنگە بەشداری نەكات و پشتگیری لە خۆپیشاندەران دەكات، چونكە ئەوان سوورن كە هەر سێ سەرۆكایەتیی عێراق دەست لە كار بكێشنەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار